شوێنەوارێکی مێژوویی لە گوندێکی پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە

رووداو - دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای دهۆک چوارەمین پاشماوەی چەکی شەڕی گۆگمێلای دۆزیەوە، ئەو شەڕە لە نێوان ئەسکەندەری مەکدۆنی داریوشی سێیەمی فارسی روویدابوو.

شەڕی گوگمێلا لە ساڵی 331 پێش زاین لە نزیک گوندی گرگومل روویداوە، لەو شەڕەدا سووپای ئەسکەندەری مەکدۆنی نزیکەی 300 هەزار سەرباز بوو سووپای داریوشیش نزیکە ١ ملیۆن سەرباز بوو، بەڵام بەهۆی تەکتیکی شەڕ و بەکارهێنانی چەکی جۆراو جۆر ئەسکەندەری مەکدۆنی لە شەڕەکەدا سەرکەوت.