رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند بەمەبەستی هاوکاریى یاسای و مرۆیی دانیشتووانی کەمپی مەخموور، نووسینگەی پەنابەران لەنێو کەمپەکەدا دەکاتەوە.
عەلى جیهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: وەزارەتەکەى بڕیاریداوە نووسینگەى پەنابەران لەنێو کەمپى مەخموور لە سنوورى نەینەوا بکاتەوە.
کەمپی مەخموور دانیشتووانەکەی پێیدەڵێن کەمپی (شەهید رۆستەم جوودی)، لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور بۆ پەنابەرانی کوردی باکووری کوردستان دروستکراوە.
عەلى جیهانگیر رایگەیاند ئەرکى ئەو نووسینگەیەی وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران پێشکێشکردنى هاوکارى یاسایی و مرۆیی و هاوکاریى دیکە دەبێت بە پەنابەرانى کەمپەکە.
بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور، نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن. تورکیا زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، کەمپەکە بووەتە شوێنی پێگەیاندنی ئەندامانی پەکەکە و تاوەکو ئێستا چەند جارێک بۆردوومانی کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە 24ـی حوزەیران وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بۆ یەکەمجار نووسینگەیەکى تایبەت بە کاروبارى پەنابەرانى فەلەستینی لە بەغدا کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ