وەزارەتی دارایی مۆڵەتی دوو مانگ دەدات بۆ خۆتۆمارکردن لە 'هەژماری من' لە هەولێر

25-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی'هەژماری من' هەنگاوێکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دوو مووچەیی و رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە. "یەکی مانگی ئەیلوول دوا مۆڵەت دەبێت بۆ خۆتۆمارکردنی فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر."
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە، 24ـی حوزەیران لەگەڵ تیمی پڕۆژەی 'هەژماری من' کۆبووەوە و رایگەیاند: "جێبەجێکردنی پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دوو موچەیی و رێگری لە سپیکردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج، چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی پێشکێش بە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات."
 
پڕۆسەکە بەپێی وەزیری دارایی لە رێگەی هەشت بانکی حکومی و ناحکومییەوە بەردەوامە و سەرجەم ئەو بانکانەی تێدایە کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە باوەڕپێکراون و رەزامەندی بەشداریکردنی پڕۆژەکەیان پێدراوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، یەکی مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵ دوا وادەیە بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزەکانی پێشمەرگە لە لیوا هاوبەشەکان لە پارێزگای هەولێر بۆ ئەوەی خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار بکەن. 
 
بەگوتەی ئاوات شێخ جەناب، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەکە تۆمارکراون، نزیکەی 240 هەزار کارتی بانکیش دابەشکراوە، دواین مووچە کە دراوە 50 هەزار مووچەخۆرا لە 135 یەکەی ژمێریاریی سەرجەم وەزارەتەکان لەرێگەی پڕۆژەکەوە مووچەیان وەرگرتووە و لە مانگەکانی داهاتوو ژمارەکە بۆ دوو هێندە بەرزدەبێتەوە.
 
94 ئامێری راکێشانی پارە "ATM" لە 32 شوێنی جیاوازی پارێزگای هەولێر دانراوە، 140 ئامێری دیکە لە هەموو هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت.
 
وەزارەتی دارایی تاوەکو ئێستا لیستی 4500 فەرمانبەری بۆ بانکی عێراقی بۆ بارزگانی " TBI" ناردووە، وەزارەتەکە ئەوەی دووپاتکردووەتەوە " پرۆژەی هەژماری من بریتییە لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران ( توطين رواتب )، جگە لە دەست راگەیشتنی مووچە بە ئاسانترین شێوە، فەرمانبەر دەتوانن هەرکات و لە هەر کوێ بێت مووچەکەیان رابکێشن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاری کڕین و فرۆشتن لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاین. دەتوانن بە ئاسانترین شێوە پارە بنێرن و پارەش بخرێتە سەر هەژمارەکەیان. ئەوە جگە لە سودمەند بوون لە چەندین قەرزو پێشینەی بانکەکان، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەر هەژمارەکەیەوە هەبێت و هەرکات بیانەوێت دەتوانن تەواوی مووچەکەیان رابکێشن."
 
پڕۆژەی 'هەژماری من' پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، بەپێی حکومەت ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندان کە تائێستا بریتین لە هەشت بانک.
 
مانگی شوباتی 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ـی راگەیاند. بەپێی حکومەت، "بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارەڕاکێشان (ATM)ـەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات. ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."