رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکی 19 ساڵ لە رووباری خابیر لە سنووری زاخۆ خنکا.
رائید ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، گەنجەکە کاژێر 03:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری گوندەکەیان لە ئاوی رووباری خابیر مەلەی کردووە، بەڵام لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.
گەنجەکە ناوی میلاد محەممەدە و دانیشتووی گوندی خالش بووە لە سنووری زاخۆ.
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی داد کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ