نێچیرڤان بارزانی و ئۆلاف شۆڵتز پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا تاوتوێ دەکەن

25-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەرلین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەڵمانیا و لەگەڵ راوێژکاری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی و ئۆلاف شۆڵتز دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا تاوتوێ دەکەن.
 
بڕیارە رۆژی دووشەممە، 26-06-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بچێتە ئەڵمانیا و لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا تاوتوێ ده‌كات.
 
پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیادا هەیە. ئەڵمانیا لە کاتی شەڕی دژی داعشدا پاڵپشتیی گەورەی هەرێمی کوردستانی کرد. بۆ نموونە، چەکی میلان یەکێک لەو چەکە کاریگەرانە بوو ئەڵمانیا رادەستی پێشمەرگەی کرد بۆ تێکشکاندنی هێرشەکانی داعش. هەروەها ئەڵمانیا دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی داعش بە ئاراستەی باشووری کوردستان لە هاوینی 2014دا؛ راوێژکاری سەربازی ناردە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ راهێنانکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ساڵی 2016 نزیکەی 160 راوێژکاری سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بوون. 
 
دوای هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و زیادبوونی گوشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە یەکێک لەو وڵاتانەی پاڵپشتیکاری گەورەی هەرێمی کوردستان بوو ئەڵمانیا بوو. 
 
رۆژی 18-12-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان لە بەرلین لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەو کاتی ئەڵمانیا کۆبووەوە. هەمان رۆژ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی ئەڵمانیا کۆبووەوە. 

 

سەفین دزەیی، گوتەبێژی ئەو کاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا بەهێز بکرێت و هەوڵ بدرێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە رێگەی دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەربکرێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".