رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە دزییان کردووە و لەنێو شاری هەولێردا تەقەیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری دادوەر، بەشی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەنێو شاری هەولێردا ماتۆرسکیلیان دزیوە و تەقەیان کردووە، هەروەها خەڵکیان بێزارکردووە و ڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباران بە ناوی (ز . أ. ق.)، (ع. أ. م. ) و (ت. ز. م. )ـە.
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، "هێزەکانمان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەو کەسانەی کاری ئاژاوەگێڕی و تاوانی دزیکردن دەکەن و بوونەتە هۆکاری بێزارکردنی خەڵک".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ