قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر

26-06-2022
پێشەوا بەختیار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی گازی کۆرمۆری کرد و دڵنیاییدا "کار دەکەین لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە." هەروەها گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەڵێت، پێداویستیی هاووڵاتییان لە گاز "پارێزراو دەبێت."
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەیاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت و بەرپرسانی دیکەی ئەمنی، شە‌وی 25 لەسەر 26ـی حوزەیران، سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا گاز کۆبووەوە.
 
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنیی و بەرهەمهێنانی گاز کراوە. 
 

 

 

بەگوێرەی گوتەبێژەکەی، قوباد تاڵەبانی دڵنیایی داوە "کاردەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە" و ئەوان وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان "بە هیچ شێوەیەک رێگرنین لەبەردەم هاتووچۆی کارمەندان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر خەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لە روونەدانی ئەو جۆرە هێرشانە." 
 
لەبارەی کاریگەریی هێرشەکان لەسەر بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و گازی ماڵان، سەمیر هەورامی دەڵێت، "ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەرییان نابێت و کارکردن لە کێڵگەکە ئاساییە.. پێداویستیی هاووڵاتییان پارێزراو دەبێت." 
 
سەبارەت بە رێگەنەدان بە چوونە دەرەوەی کارمەندانی کێڵگەکە، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد، "تەنیا بۆ پاراستنی گیانی کارمەندەکان بووە، ئێستا دۆخەکە ئاساییە و کارکردن و بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بەردەوامیی هەیە." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.