ئاسۆ مامەند: لەم چەند رۆژەدا پرسی پارێزگاری کەرکووک یەکلادەکرێتەوە

26-06-2019
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
ئەگەر هەیە کۆتایی ئەم مانگە ئەنجوومەنی پارێزگا کۆببێتەوە
ئەگەر هەیە کۆتایی ئەم مانگە ئەنجوومەنی پارێزگا کۆببێتەوە
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو - کەرکووک

گرێکوێرەی دانانی پارێزگاری کەرکووک خەریکە دەکرێتەوە. یەکێتی تاوەکو ئێستا پێنج بەربژێری بۆ ئەو پۆستە پێشنیازکردووە، بەڵام هێشتا لەگەڵ پارتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە و دیاریکردنی ناوێک بۆ پارێزگار، شاندێکی یەکێتی لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کۆبوونەتەوە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا بە فەرمی ناوێک رانەگەیێندراوە، بەڵام لەنێوان هەموو ئەو کەسانەی پێشتر پێشنیازکرابوون، چانسی زیاتر بۆ لیوا جەمال تاهیرە.

ئاسۆ مامەند، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەڵێت "لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بابەتی دانانی پارێزگاری کەرکووک یەکلادەبێتەوە، بۆ ئەم قۆناخەی ئێستای کەرکووک پێموایە ئەوە بۆ کورد گرنگە. هەنگاوەکانی دیکەش ئەوەی نوێنەرانی کورد، عەرەب، تورکمان و نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوی باش نراون".

هەوڵەکانی یەکێتی و پارتی جگە لە ناوخۆ، لە بەغدا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهەمان ئاراستەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کەرکووک بەردەوامە. بە سەرپەرشتی یۆنامی، ئەندامانی لیژنەی تایبەت بە کەرکووکی پارتی و یەکێتی لە بەغدا، لەگەڵ نوێنەرانی عەرەب و تورکمان لەسەر هێڵن. بڕیارە تاوەکو رۆژی پێنجشەمە رۆژانە زنجیرەیەک کۆبوونەوە بکرێت و ئەنجامی کۆبوونەوەکان هەر رێککەوتنێکی لێبکەوێتەوە، لەلایەن سەرۆککوەزیرانی عێراق واژۆدەکرێت.

دیاری حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "گفتوگۆ هەیە و بەردەوامە. سەردانەکەی جەنابی کاک نێچیرڤان، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا کاریگەری هەبوو، بووە هۆکاری بەرەوپێشچوون لەو پرسەدا. عادل عەبدلمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش نیەتی باشی هەیە کە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن. ئەگەر کێشە دروستنەکرێت، چارەسەر زۆر درێژەناکێشێت".

رووداو زانیویەتی هەوڵێک هەیە لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، کە رەنگە شوێنەکەی بەغدا بێت، ئەنجامبدرێت و بۆ یەکەمجار لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 ئەندامانی پارتی بەشداری تێدابکەن. پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەش چارەسەری پرسی ئاسایشی شارەکە و دیاریکردنی پارێزگارێکی نوێیە بۆ کەرکووک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار تایبەت بە ژیانی ئەو خێزانە

لە سنووری دهۆک چوار خوشک و برا دەست و قاچیان لە جوڵە کەوتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

دوو خوشک و دوو برا لە کەمپی دۆمیز جووڵەی دەست و قاچیان نییە و لە دۆخێکی سەختدا دەژین. بە گوتەی پزیشکێک، چارەسەریان لە سەنتەرێکی پێشکەوتوو لە ئەورووپا دەکرێ، بەڵام تێچووی چارەسەرەکە لە توانای ئەو خێزانە پەنابەرە بەدەرە.