رووداو - دهۆک
دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵی کۆچی دوایی پزیشکێکی ناسراوی دھۆک کە پسپۆڕی تایبەتمەندی ژنان و منداڵبوون بوو، تەندروستیی دهۆک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو پزیشکە لە نەمسا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکردووە و کێشەی دیکەی نەبووە.
رۆژی 25-6-2019 دکتۆر شەونم ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لە نەمسا کۆچی دواییکرد.
حەمزە رەزیکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دھۆک بە (رووداو)ی راگەیاند، لەسەر داوای کۆمەڵەی جیھانی نەخۆشییەکانی ژنان دکتۆر شەونم چووبووە شاری ڤیەننای نەمسا، بە مەبەستی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە نەخۆشییەکانی ژنان، بەڵام بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ لەناکاو تووشی جەڵتەی دڵ بووە و کۆچی دواییکردووە، بەڵام هێشتا دیارنییە کەی تەرمەکەی دەگاتەوە کوردستان.
حەمزە رەزیکی دەڵێت، دکتۆر شەونم ئەحمەد خزمەتێکی گەورەی پێشکەشی کەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای دھۆک کردووە.
دکتۆر شەونم لە ساڵی 1965 لە شاری بەغدا لەدایکبووە. ساڵی 1988 لە زانکۆی موسڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پزیشکی گشتی بەدەستھێناوە و سەرەتا لە کەرکووک وەک پزیشک دامەزراوە. لە ساڵی 1997 خۆی گواستووەتەوە شاری دھۆک و تاوەکو مردنی لەسەر میلاکی تەندروستی دھۆک بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ