رووداو دیجیتاڵ
گەورەشارەوانیی ئامەد لەڕێی ئەپێکەوە کە لە پاسەکانیدا جێگیری کردووە، بە زمانی کوردی رۆژباش لەو هاونیشتمانییانە دەکات کە سەردەکەون.
دوای هەشت ساڵ لە بەڕێوەبردنی گەورەشارەوانیی ئامەد لەلایەن قەیوومەوە، لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ئەم ساڵ، دەم پارتی جارێکی دیکە ئەو گەورەشارەوانییەی بردەوە.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی گەورەشارەوانی، گرنگییەکی زۆر بە زمان و کولتووری کوردی دراوە.
رۆژی شەممە ئەپێکی نوێ لە پاسەکانی گەورەشارەوانیی ئامەد چالاک کرا، کە بە زمانی کوردی "رۆژباش" لە هاونیشتمانیان دەکات.
کاتێک سەرنشین سەردەکەوێت و کارتەکەی بە ئامێری بژاردن نیشان دەدات، دەنگی ''رۆژباش'' لە مایکرۆفۆنی پاسەکە دەبیسترێت. بەشێکیان بە (سوپاس، رۆژباش، ساخبی) وەڵام دەدەنەوە.
جاران کاتێک هاونیشتمانیان سەردەکەوتن و کارتەکەیان نیشاندەدا، لەبری 'رۆژباش' دەستەواژەکانی پلیتی تەواو، پلیتی بە داشکان و پلیتی بێبەرامبەر دەگوتران. ئێستا بۆ پلیتی تەواو رۆژباش دەگوترێت.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، کە رۆژی 31ـی ئاداری 2024 بەڕێوەچوو، ئەیشێ سەررا بوجاک کە بەربژێری دەم پارتی بوو، 64٪ـی دەنگەکانی پارێزگای ئامەدی بردەوە و بووە سەرۆکی گەورەشارەوانی. محەممەد هاڵیس بیلدەن، بەربژێری ئاکپارتی 16.8٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا و فارووق دینچ، بەربژێری سەرلەنوێ رەفاهـ 7.35٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ