ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: داهاتی سلێمانی بە ژمارە دەچێتەوە وەزارەتی دارایی

25-05-2021
ئەکرەم فەرەج
دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: رووداو
دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رەتیکردەوە وەزارەتی دارایی ئاگاداری داهاتی سلێمانی نەبێت و رایگەیاند، "کۆی داهاتی سلێمانی بە ژمارە دەچێتەوە وەزارەتی دارایی".
 
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، پرسی لێبڕینی مووچە و نەگەڕاندنەوەی داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە مشتومڕی دروستکرد و ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، "داهاتی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و وەزارەتی دارایی ئاگاداری داهاتی سلێمانییە".
 
ئەمڕۆ سێشەممە ئازاد حەمەئەمین لە کاتی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاژێر 16:00ـی تەلەڤزیۆنی رووداو، وەڵامی پەرلەمانتارانی دایەوە و رایگەیاند: "هەموو داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت، داهاتی سلێمانی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە و کۆی داهاتی سلێمانی بە ژمارە دەچێتەوە وەزارەتی دارایی.
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی، داهاتی سلێمانی روونە و دیارە داهاتەکان چین و دەچێتەوە بانکی ناوەندیی لە سلێمانی لەوێشەوە داهاتەکان دەچێتەوە خەزێنەی حکومەت و هیچ بڕە پارەیەک لە وەزارەتی دارایی و حکومەت شاراوە نییە.
 
ئەو قسانەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پرسی مووچە و گەڕانەوەی داهات مشتومڕێکی گەرم و تووندی دروست کرد، عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان گوتی حکومەت پارەی نییە بە 21٪یش مووچە دابەش بکات، پێشەوا هەورامانی پەرلەمانتاری پارتییش نیگەرانیی خۆی نیشاندا لە دابەشکردنی مووچە بە لێبرینەوە و گوتی: "دوو پارێزگا هەتا دوێنێش تەنیا 30٪ داهاتیان گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی ئەوەش هۆکارە بۆ دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینەوە".
 
بە گوتەی هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی کە ئەویش پارتییە دەڵێت، "سلێمانی 36٪ی داهاتی بۆ خەزێنەی حکومەت هەیە و 43٪ی داهاتی حکومەت دەبات".
 
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، داهاتی دەروازە سنوورییەکان راستەوخۆ دەچێتە وەزارەتی دارایی و تەنیا لە مانگی نیسان 153 ملیار دیناری دەروازەکان گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت.
 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساردکردنەوەی مشتومڕە گەرمەکەی ناو پەرلەمان بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی داهاتی پارێزگاکان پێکهێنا و دانیشتنی داهاتووشی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی مووچە دیاریکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.