تورکیا و ئێران لەڕێگەی بەنداوەکانیانەوە دەستیان بە گلدانەوەی ئاو کردووە

25-05-2020
سەرباز سیامەند
هەرێمی کوردستان خاوەنی 17 بەنداوە
هەرێمی کوردستان خاوەنی 17 بەنداوە
نیشانەکردن تورکیا ئێران عێراق بەنداو ئاو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

وڵاتانی دراوسێی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیان کردووە بە گلدانەوەی ئاو لەڕێگەی بەنداوەکانیان، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پێیوایە، هەریەک لە تورکیا و ئێران لەسەر بنچینەی پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان مامەڵە دەکەن و گوێ بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی بەکارهێنانی ئاوی ئەو رووبارانە نادەن کە سنووری زیاتر لە وڵاتێک دەبڕن.
 
شوان كەریم، ئەندامی لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بابەتی بەنداوەکان پرسێکی سیادییە و سەر بە حکومەتی عێراقە، گلدانەوەی ئاو بابەتێکی نێودەوڵەتییە و پێویستە هەموو وڵاتان پابەندی پەیماننامە و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بن".
 
بە گوتەی ئەو ئەندامە لە لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی کوردستان، تورکیا و ئێران ویستی عێراق لەبەرچاوناگرن و بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانیان ئاو گلدەدەنەوە.
 
ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی 17 بەنداوە، کە چوار بەنداویان گەورە و 13 بەنداوەکەی دیکەشیان بچووک و مامناوەندن.
 
دەبوو 25 بەنداو لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 دروستکرابان، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە پارەکە خەرجنەكرا.
 
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەتر سێجا ئاومان هەیە، ئێستا نزیکەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکراوەمان هەیە، پێویستیی ئاوی خواردنەوەمان دوو ملیار مەتر سێجایە، هەرچەندە کێشەی ئاوی سەرتاسەرییمان نییە، بەڵام دەبێت دەست بە ئاوەوە بگرین و زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی نەکەین".
 
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان گوتیشی "جیا لەوەی 17 بەنداوی تەواوکراومان هەیە، 17 بەنداوی تەواونەکراویشمان هەن، لەو ژمارەیە پارە بۆ 11 بەنداویان تەرخانکراوە، جگە لە بەنداوی باوەنوور کە لەلایەن کۆمپانیایەکی بیانییەوە کاری تێدا دەکرێت، بەنداوەکانی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارکردن تێیاندا وەستاوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".