وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەڵامی كەمئەندامان دەداتەوە

رووداو - هەولێر
 
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی روونكردنەوەیەك بڵاودەكەتەوە و وەڵامی كەمئەندامانی ناڕازی و رێكخراوەكان دەداتەوە، دڵنیایش دەداتە كەمئەندامانی راستەقینە مووچەیان نافەوتێت.

رۆژی چوارشەممە 15-4-2016، ژمارەیەك رێكخراوی كەمئەندامان خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجامدا، بەهۆی ئەوەی محەممەد هاودیانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەسەر پشكی ئەو حیزبە پۆستەكەی وەرگرتووە.

ناڕەزایەتی كەمئەندامان بەرامبەر بڕیارێكی حكومەت بوو لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، كە بەهۆیەوە مووچەی نزیكەی 50 هەزار كەمئەندام دەبڕدڕێت كە كەمئەندامییەكان لەخوار 65%.

لەبەرامبەردا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، كەسانێك چەند ساڵە بوونەتە مشەخۆر بەسەر كەمئەندامانی راستەقینە و رێگە لە چاكسازی دەگرن، ئێمە گەندەڵی ئەوانمان لایە، دڵنیاییش دەدات لەوەی مووچەی هیچ كەمئەندامێكی راستەقینە نافەوتێ.

دەقی روونكردنەوەكە:

رونكردنەویەك لە راگەیاندی وەزارەتی كارو كارو باری كۆمەلایەتی 

رووداو - هەولێر
 
دوای ئەو بریارەی كە لێژنەی رووبەرو بونەوەی قەیرانی دارای لەهەرێم كوردستان دای سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەران بەگشتی ,وە موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشێك بون لەوانەی كەبریاردرا كە نێوەی هاوكاریەكانیان پێ بدرێت كە هەر كەم ئەندامێك بری 75.000 دیناری بەردەكەوت بەلام رێكخراوەكانی كەم ئەندامان ئەو برە پارەیان رەت كردەوە . 

بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بریاری دا بە پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ پێدا چونەوە بە ناوی كەم ئەندامان و دەركردنی رێنمای نوی بۆ پێدانی هاوكاری بەخاوەن پێداویستی تایبەت . وەلێژنەكە لە نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كار پێك هێندرا لە كۆتایدا رێنمای ژمارە 2 سالی 2016 دەرچوو كە تیایدا رێژەی كەم ئەندامی كرایە ستاندەری جیهانی وەكو هەمو ولاتانی دەوروبەر بەلام لەبەر ئەوەی كەسانێك چەند سالە بونەتە مشە خۆر بەسەر كەم ئەندامانی راستەقینە.

 وە رازی نین چاكسازی بكرێت جونكە ژمارەی كەم ئەندامان زور زیادی كردوە و ناتواندرێت بەپێی پێویست كەم ئەندامی راستەقینە خزمەت بكرین, وە یاسای ژمارە 22 سالی 2011 وەك خۆی جێ بەجێ بكرێت , وەلەبەر ئەوەی لێژنەكان پێویستیان بە ماوەی زیاتر هەیە بۆیە لەسەر داواكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەلایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر خەرج كردنی مووچەی مانگی یەكی 2016 كەم ئەندامان بەپێی رێنمای نوی كە زیاتر لە 58.000 پەنجاو هەشت هەزار كەم ئەندام سودمەند دەبن وەبری هاوكاریەكەیان زیاتر لە 9 نۆ ملیار دینارە.

ئێستا هەندێك كەس دەیانەوێ رێگری بكەن لەو چاكسازیانە , وئێمەبەشێكی زۆری ئەو گەندەلیانەمان لایە كەلەلایەن هەندێك رێكخراو بەناوی كەم ئەندامان ئەنجامیان داوە ,وە دلنیای كەم ئەندامانی راستەقینە دەكەینەوە كە سەرجەم موچەكانیان وەردەگرن , وە لێژنەكان بەردەوام دەبن لە كارەكانیان 

بەرێوەبەری راگەیاندی / وەزارەتی كارو كارو باری كۆمەلایەتی