هەپەگە ناسنامه‌ی دوو گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

25-04-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامه‌ی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا ده‌كات كه‌ لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌ دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی نیسانی 2024، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ئەو دوو گەریلایەی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 1ـی نیسانی 2024، لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لە دژی سوپای تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵدا گیانیان لەدەستدابوو. 
 
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەن؛ سیبەل دەنیز ناسراو بە ئارارات هەرەکۆل لەدایکبووی وان و گوڵێ حەسۆ ناسراو بە زین زاگرۆس لەدایکبووی کۆبانێ. 
 
رۆژی 22ـی نیسانی 2024، ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی سێ سەربازی سوپای تورکیا و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە ناوچەی مەتین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 48 کاژێردا چوار جار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی تورکیا.
 
هەمان رۆژ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بە ئەمانجکردنی شەش گەریلای پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە