رۆژی 24-04-2024 لە هەرێمی کوردستان 225 منداڵ لەدایکبوون

25-04-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە 24-04-2024 کە رێککەوتێکی جوانە، هەولێر 24 منداڵ، دهۆک 45 منداڵ، هەڵەبجە سێ منداڵ و لە سلێمانی بە نەخۆشخانەی حکومی و ئەهلییەکانەوە 153 منداڵ لەدایکبوون. 
 
بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەشدار شەماڵ، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی فێرکاری لە هەولێر بە رووداوی داوە لە 24-04-2024 لە نەخۆشخانەکەیان 24 منداڵ لەدایکبوون کە 15یان کچ و نۆیان کوڕ بوون.
 
زۆرترین منداڵ بە نەشتەرگەریی لەدایکبووە بە شێوەیەک، لە کۆی نۆ کچ چواریان بە سرووشتی و هەشتیان بە نەشتەرگەریی لەدایکبوون، لە کۆی نۆ کوڕیش چواریان بە سرووشتی و  پێنجیان بە نەشتەرگەریی لەدایکبوون.
 
لەپارێزگای دهۆکیش بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی دهۆک 45 منداڵ لەدایکبوون کە 22یان کوڕ و 23ـیان کچ بوون. 
 
نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی دهۆک دەڵێت، ئەو 45 منداڵە 20ـیان بە سرووشتی و 25ـیان بە نەشتەرگەریی لەدایکبوون. 
 
لە پارێزگای سلێمانی ئاماری نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان بڵاوکراوەتەوە. رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 24-4-2024 لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان 153 منداڵ لەدایكبوون. 
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو ژمارە منداڵەی لەدایکبوون 71 منداڵیان كوڕ و 82 منداڵیان كچ بوون.
 
لە پارێزگای هەڵەبجە کەمترین منداڵ لەدایکبووە، بەگوێرەی ئاماری نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە سێ منداڵ لەدایکبوون کە دوو کچ و یەک کوڕ بوون. یەک لە منداڵەکان بە سروشتی و دووانەکەی دیکە بە نەشتەرگەری.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.