رووداو دیجیتاڵ
پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان کە تاوەکو کاتی کۆچی دواییەکەی پێشمەرگایەتی کرد، لە تەمەنی 102 ساڵی کۆچی دواییکرد.
مەحموود ئاقایی ناسراو بە سۆفی مەحموود، خەڵکی گوندی یاغاج لە ناوچەی هەوشاری رۆژهەڵاتی کوردستان شەوی رابردوو لە باشووری کوردستان کۆچی دواییکرد.
سۆفی مەحموود لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا بووە پێشمەرگە و دوای رووخانی کۆماری کوردستانیش لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا درێژەی بە پێشمەرگایەتی دا.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی حدکا دەڵێت، "سۆفی مەحموود ژیانی خۆی بۆ خەبات لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد تەرخانکرد."
ساڵی 2017 لە 72ـەمین ساڵیادی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە مهاباد تۆڕی میدیایی رووداو فیچەرێکی لەبارەی سۆفی مەحموود ئاقایی بڵاوکردەوە.
لەو فیچەرەدا، سۆفی مەحموود گوتی، ئەو چەکەی وەک خۆی پاراستووە کە لە کۆماری کوردستان لەلایەن مستەفا بارزانی پێی درا و هێشتا داینەناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ