گوللەتۆپێک بەر خانووی هاونیشتمانییەکی گوندی هروور دەکەوێت

25-04-2022
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ئەو خانووەی بەهۆی گوللەتۆپەکەوە زیانی بەرکەوتووە
ئەو خانووەی بەهۆی گوللەتۆپەکەوە زیانی بەرکەوتووە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی هروری سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا، گوللەتۆپێک بەر خانووی هاونیشتمانییەک کەوت، موختاری گوندەکەش دەڵێت بەس زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
 
شەوی دووشەممە 25ـی نیسانی 2022، ئازاد ئەدیب، موختاری گوندی ھروور بە رووداوی راگەیاند، "کاژێر 20:30ـی ئەمشەو سوپای تورکیا گوللەتۆپێکیان ئاڕاستەی دەوروبەری گوندەکەیان کردووە و ماڵی هاونیشتمانییەک زیانی بەرکەوتووە." 
 
لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، بە گوتەی موختاری گوندی ھروور، تورکیا ئەمە 46هەمین تۆپە ئاڕاستەی گوندەکەی دەکات. 
 
سلێمان عومەر، خاوەنی ئەو ماڵەی کە گوللە تۆپەکەی بەرکەوتووە بە حەیدەر دۆسکی پەیامنێری رووداوی گوت، "خۆشبەختانە لەو کاتەی گوللەتۆپەکە بەر ماڵەکەمان کەوتووە کەس لەوێ نەبووە، بەڵام ئەگەر لە ماڵەوە بووینایە زیانی گیانی دەبوو." 
 
ماڵەکە دەکەوێتە دەروازەی گوندی هروور و چۆڵە، خاوەنەکەی تەنیا رۆژانی ھەینی سەردانی دەکات، چونکە خۆی دانیشتووی شاری دھۆکە. 
 
سوپاى تورکیا لە 18ى نیسانى 2022 ئۆپەراسیۆنى چڕنووک- قفڵى لە ناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان لە دژى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد و تائێستاش بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەت هەفتەیەک پشووی بۆ فەرمانبەرانی ناوچەکانی مادەی 140 راگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا، هەفتەیەک پشووی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، سەربازی و ئەو خوێندکارانەی ناوچەکانی مادەی 140ـی دەستوور راگەیاند، کە دەوامیان سەر بە هەرێمی کوردستانە.