لە 2021دا رۆژانە 10 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون


رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لە سێ مانگی یەکەمی2021دا، 850 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون کە 128 گیان لەدەستدان و هەزار و 439 برینداریان لێکەوتووەتەوە، بەوپێیە بەتێکرایی رۆژانە 10 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، هەروەها لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 915 هەزار ئۆتۆمبێل هەن.
 
تا دێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لەزیادبووندان، بە جۆرێک سێ کەس لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت، بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕیندا هۆکاری دووەمی رووداوەکانی هاتووچۆیە لەدوای تیژڕۆیی، سەرباری ئەوەش رێژەی 13٪ رووداوەکانی هاتووچۆ ماتۆڕسکیلیان تێدایە.
 
ئەسعەد مەلا کەریم، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی  راگەیاند، "بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان هۆکارەکانی رووداوەکانی هاتووچۆ و زۆریی ژمارەی قوربانیان لە هەرێمی کوردستان زۆرن، دیارترینیان تیژڕۆیی شۆفێرەکانە، دواتر بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل، هەروەها رێگەوبانەکانی دەرەوەی شارەکان بەتایبەت رێگە یەک سایدەکان هۆکارێکی دیکەن، کوالێتی ئۆتۆمبێلەکانیش هۆکارن".
 
هەروەها نەبوونی هاتووچۆی گشتی، بە یەکێک لە هۆکارەکانی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل و رووداوەکانیش لە هەرێمی کوردستان دەزانێت.
 
نزیکەی 58٪ ئۆتۆمبێلەکان موڵکی تایبەتین
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ، سەرباری 19 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە ئامارەکەدا تۆمارنەکراون، ژمارە و جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
 
تایبەت: ملیۆنێک و 91 هەزار و 466  
کرێ: 96 هەزار و 787  
بارهەڵگر: 421 هەزار و 267 
ئامێری کشتوکاڵی: 38 هەزار و 396  
ئامێری پیشەسازی: 27 هەزار و35 
ژمارە کاتی و کارتی زانیاری: 146 هەزار و 52 
ئۆتۆمبێلی حکومی: 29 هەزار و 952 
ماتۆڕسکیل: 18 هەزار و 638 
کۆی گشتی: ملیۆنێک و 896 هەزار و 593 ئۆتۆمبیل 
 
- دابەشبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
 
پاریزگای هەولێر: 943 هەزار و 32 ئۆتۆمبیل
پاریزگای سلێمانی: 614 هەزار و 512 ئۆتۆمبیل
پاریزگای دهۆک: 277 هەزار و 411 ئۆتۆمبیل 
گەرمیان: یەک هەزار و 624 ئۆتۆمبیل
سۆران: 3 هەزار و 62 ئۆتۆمبیل 
 
لە سێ مانگدا 850 رووداوی هاتووچۆ 126 کەسیان کوشتووە
 
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان گوتی، "رووداوەکانی هاتووچۆ زیادیانکردووە و تێبینی ئەوەیان کردووە کە قوربانیانیش زۆرتربوون".
 
بە گوتەی ئەو ئاسان وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری یەکێکە لە هۆکارەکانی زۆربوونی رووداوەکان جگە لە تیژڕۆیی و بەکارهێنانی مۆبایل ئاشکرایکرد" دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان جیاوازیی هەیە و سێ ساڵە پرۆژەیەکمان ئامادەکردووە بۆ یەکخستنی مۆڵەتی شۆفێری، ئێستا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و چاوەڕواندەکرێت بەمنزیکانە ئەو پڕۆژەیە پەسندبکرێت".
 
هەروەها لە قسەکانیدا گوتی: "بەداخەوە لە نێو شۆفێراندا بەزۆرینە هۆشیاریی هاتووچۆ کەمە و پێویستە ئەوان بەرپرسیارانەتر لەگەڵ رێگەکاندا مامەڵەبکەن".
 
لە سێ مانگی یەکەمی 2021دا، واتە لە 1ی کانوونی دووەمی 2021 تاوەکو 31ی ئاداری 2021، ژمارەی رووداو و قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بوون:
 
کۆی رووداوەکانی هاتوچۆ : 850 رووداو
ژمارەی گیان لەدەستدان : 126 کەس، 101 یان نێر و 25 یان مێ
 ژمارەی بریندار: هەزار و 439 کەس،  هەزار و 90 کەسیان نێر و 349 یان مێ.
 
دابەشبوونی رووداو و قوربانیان بەپێی پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان: 
 
1- پارێزگای هەولێر
کۆی رووداوەکانی هاتوچۆ: 205 رووداو
 ژمارەی بریندار: 216 کەس، 148 کەسیان نێر و 68 مێ
ژمارەی گیان لەدەستدان: 36  کەس، 24 یان نێر و  12 یان مێ
 
2- پارێزگای سلێمانی
کۆی رووداوەکانی هاتوچۆ: 251 رووداو
 ژمارەی بریندار: 776 کەس، 602 کەسیان نێر و 174 مێ
ژمارەی گیان لەدەستدان: 43  کەس، 38 یان نێر و 5 مێ
 
 
3- پارێزگای دهۆک
کۆی رووداوەکانی هاتوچۆ: 196 رووداو
 ژمارەی بریندار: 214 کەس، 154 کەسیان نێر و 60 مێ
ژمارەی گیان لەدەستدان: 19  کەس، 16 یان نێر و 3 یان مێ
 
4-پارێزگای هەڵەبجە
کۆی رووداوەکانی هاتوچۆ: 21 رووداو
 ژمارەی بریندار: 28 کەس، 22 کەسیان نێر و 6 مێ
ژمارەی گیان لەدەستدان: 6  کەس، 4 یان نێر و  2 یان مێ
 
5- سۆران
کۆی رووداوەکانی هاتوچۆ: 58 رووداو
 ژمارەی بریندار: 75 کەس، 51 کەسیان نێر و 24 مێ
ژمارەی گیان لەدەستدان : 4  کەس، هەموویان نێر
 
6- گەرمیان
کۆی رووداوەکانی هاتوچۆ: 72 رووداو
 ژمارەی بریندار: 79 کەس، 68 کەسیان نێر و 11 مێ
ژمارەی گیان لەدەستدان: 12  کەس، 10 یان نێر و  2 یان مێ
 
7-راپەڕین
کۆی رووداوەکانی هاتوچۆ: 47 رووداو
 ژمارەی بریندار: 28 کەس، 22 کەسیان نێر و 6 مێ
ژمارەی گیان لەدەستدان: 6  کەس، 4 یان نێر و  2 یان مێ