ئاسۆ مامەند: ئۆتۆمبێلی جام رەش لە کادیرانی یەکێتی قەدەخە دەکەین

25-04-2017
راوچی حەسەن @Rawchihasan
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک
نیشانەکردن ئاسۆ مامەند کەرکووک یەکێتی
A+ A-

رووداو - کەرکووک 

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، دیاردەی ئۆتۆمبێلی جام رەش لە کەرکووک بنبڕ دەکەین و نابێت کادیرانی یەکێتی ئۆتۆمبێلی جام رەش بەکاربێنن.

رۆژی سێشەممە 25-4-2017، ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و رایگەیاند "ئۆتۆمبێلی جام رەش لە کادیرانی یەکێتی قەدەخە دەکەین و هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزای دەدەین".

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک گوتی"ئێمە وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان کوردستان، سەرجەم کادیر و لایەنگرانمان ئاگاداردەکەینەوە و هەر کەسێک پابەند نەبێت سزای دەدەین".

بەگوتەی ئاسۆ مامەند، ئەو بابەتە لەگەڵ نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک تاوتووێکراوە و دەبێت هێزە ئەمنییەکانیش یارمەتیدەر بن لەو کارە، باسی لەوەشکرد "دەبێت لە رۆژی سێشەممەوە 25-4-2017، تاوەکو هەفتەیەکی دیکە ئەو بابەتە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و سەرجەم کادیرانی یەکێتی پابەندبن بە بڕیارەکە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە