مەسرور بارزانی لە دەوحە لەگەڵ وەزیری وزەی قەتەر کۆبووەوە

 کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەعد بن شریدە کەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری وزەی قەتەر

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دەوحە لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری وزەی قەتەر کۆبووەوە.
 
دوێنێ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە دەوحە و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر، لەگەڵ سەعد بن شریدە کەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری وزەی قەتەر کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردن و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر لە بواری وزەدا کرا.