لە بەردەڕەش بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 13 کەس بریندار بوون

رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری قەزای بەردەڕەش رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و 13 کەس بریندار بوون.
 
ئازاد تەھا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی دھۆک رایگەیاند، "ئەمشەو کاژێر 9:30 لەسەر شەقامی سەرەکیی ناحیەی دارەتوو بۆ کۆمەڵگەی بنینان رووداوێکی ھاتووچۆ رویداوە و 13 کەس بەهۆیەوە بریندار بوون".
 
گوتەبێژی ھاتووچۆی دھۆک دەڵێت، "رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە لە جۆری (ھۆندا ئەلنترای تایبەت لەگەڵ شۆفرلێت ئەڤیۆی تایبەت) و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون".