حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەشداربووانی پڕۆژەی هەژماری من دەتوانن بانکەکانیان بگۆڕن

25-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی بانک لە پڕۆژەی "هەژماری من" رایگەیاند هەڵبژاردنی بانک لە دەستی مووچەخۆرە و دەتوانێت دواتر بانکەکەش بگۆڕێت.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی روونکردنەوەکانی و لە نوێترین روونکردنەوەیدا رایگەیاندووە: "لە پڕۆژەی هەژماری من ئازادیت لە هەڵبژاردنی هەر بانکێک کە دڵخوازی خۆتە و بەشداری لە پڕۆژەکەدا کردووە بە رێگەپێدانی فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق."
 
هەروەها بەو کەسەشی کە لە پڕۆژەکەدا بەشداری دەکات، دەڵێت: "دەشتوانێت لە هەر کاتێک بتەوێت بانکەکەت بگۆڕیت بە بانکێکی دیکەی بەشداربوو، دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار."
 
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئاداری 2024، وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "ئەو هەژمارە بانکییەی وەکو بەشێک لە هەژماری من دەیکەیتەوە تایبەتە بە خۆت، هیچ کەس و لایەنێک بۆیان نییە و ناتوانن دەستکاری بکەن."
 
شوباتی ساڵی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ـی راگەیاند. 
 
بەپێی حکومەت، "بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارەراکێشان (ATM)ـەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات. ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.
 
لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندرا، پاشەکشە لە تەواوکردنی پڕۆژەی هەژماری من ناکەن، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵیش تەواوی فەرمانبەران دەکەنە خاوەن کارتی بانکی، بانکەکانیش راسپێردراون لە دەیان شوێن ئامێری (ATM) دابنێن.
 
هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەپێی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نزیکەی 240 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی 'هەژماری من'دا تۆمارکراون، بەڵام بەشێک لە مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەکە رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن مووچەکانیان بخرێتە سەر بانکەکانی حکومەتی عێراق.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."