ڤیژن ئێجوکەیشن کورسی و مێزی خوێندن بۆ سێ قوتابخانەی چۆمان دابین دەکات

25-03-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشن رایگەیاند لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا ژمارەیەک کورسی و مێزی خوێندن (رەحلە)ی مۆدێرێنیان بۆ سێ قوتابخانەی حکومی لە چۆمان دابین کرد.
 
رۆژی دووشەممە، 25ی ئاداری 2024، ڤیژن ئێجوکەیشن (Vision Education) لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا، 100 کورسیی (رەحلە)ی مۆدێرنی بۆ سێ قوتابخانەی حکومی لە قەزای چۆمان دابینکرد.
 
دامەزراوەکە رایگەیاندووە، "ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن ڤیژن ئێجوکەیشنەوە لەسەر داواکاری و پێویستیی خودی قوتابخانەکان بووە، کە ئامانج لێی رەخساندنی ژینگەیەکی باشترە بۆ قوتابییان تاوەکو بتوانن بە ورەیەکی بەرزترەوە بەردەوامی بە پڕۆسەی خوێندنیان بدەن".
 
سارا سەلاحەدین مستەفا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڤیژن ئێجوکەیشن، لە بارەی دەستپێشخەرییەکە رایگەیاند: "ئامانج لە دابینکردنی کورسییەکان تەنیا پڕکردنەوەی پۆلەکان نییە بە چەند پارچە تەختە و ئاسنێك، بەڵکو ئامرازێك و سەکۆیەکی گرنگی پڕۆسەی فێربوونە بۆ قوتابییان کە بەهۆیەوە بتوانن لە کەشێکی گونجاودا، بە یادگاری لەبیرنەکراوەوە، پەرە بە خوێندنیان بدەن بۆ خزمەتکردنی وڵات و نیشتیمان لە داهاتوودا. بۆیە، وەکو ڤیژن ئێجوکەیشن، شانازییە بۆ ئێمە وەك هەمیشە بە کردار پاڵپشتیی خۆمان بۆ سێکتەری پەروەردە لە کەرتی حکومی دووپات بکەینەوە."
 
قوتابخانە سوودمەندبووەکانی دەستپێشخەرییەکە بریتیبوون لە: قوتابخانەی باڵەکی هاوڕێی بنەڕەتی کچان، کە لە ساڵی 1999 دامەزراوە، قوتابخانەی ئامادەیی باڵەکایەتی وێژەیی کوڕان، کە لە ساڵی 2026 دامەزراوە و قوتابخانەی زینوێی ئێوارانی کوڕان، کە 2003 دامەزراوە.
 
هەر سێ قوتابخانەکە ئێستا 377 قوتابی و 55 مامۆستا و فەرمانبەریان هەیە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.