مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، بە تەلەفۆن لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی قسە دەکات و سەرەخۆشی لێدەکات.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 25-03-2023، فاتیمە قادر، دایکی لاهوور شێخ جەنگی کۆچی دواییکرد. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی ئاراستە کرد و "هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت."
وەکو لە راگەیێندراوێکی حکومەتدا هاتووە، "لە بەرامبەردا لاهوور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی."
دەقی راگەیێندراوەکە:
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی دەکات
ئەمڕۆ شەممە 3/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە قادر)ی دایکی .
سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا لاهوور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.