رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە لاهوور شێخ جەنگی کرد و سەرەخۆشیی کۆچی دوایی دایکی لێی کرد.
وەک لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ (شەممە، 25-3-2023) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دوایی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادەکەیان کرد، هەروەها "هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت".
لاهوور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشییان لە خەم و پرسەکەیاندا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.
بەیانیی ئەمڕۆ دایکی لاهوور شێخ جەنگی کە ناوی فاتیمە قادرە کۆچی دوایی کرد. لاهوور شێخ جەنگی لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵی کۆچی دواییەکەی، ئاشکرای کرد، سبەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی، پرسەکەی بەڕێوەدەچێت.
دەقی راگەیێندراوەکە:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی دەکات
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٣/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.
لای خۆیەوە بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ