رووداو - بەردەڕەش
رێگای بەستنەوەی 26 گوندی شارۆچکەی دارەتوو بە سەنتەری قەزای بەردەڕەش ماوەی 10 ساڵە کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بۆ نەکراوە و بەهۆیەوە رێگاکە بووەتە کێشەیەکی سەرەکی هاتووچۆکردنی دانیشتووانی ناوچەکە.
شۆفێرێک دەڵێ، حکومەت رێگاکەمان بۆ چاک بکاتەوە هیچیان لە حکومەت ناوێ.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی دارەتووش جەختی لەوەکردەوە، کە بە دەستپێکردنی وەرزی گەرما کارەکانی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی رێگاکە کە ماوەی شەش ساڵە راگیراوە دەستپێدەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ