رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی گرفتێک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، ئەمڕۆ 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە، 25-2-2025) گوتی، "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیرا."
بەهۆی ئەو گرتە، وەک وەزارەتەکە لە راگەیێندراوەکە دا جەختی لێ دەکاتەوە "2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە."
"تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن." ئەمە وەک وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە.
ئەو کێشەیە لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتەکە رایگەیاندبوو بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، هەزار مێگاوات بەرهەمی کارەبا کەمبووەتەوە.
کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستانە، 17ـی ئەم مانگە رایگەیاند، "بەرهەمی کارەبا ئێستا 4 هەزار مێگاواتە، بەڵام خواست لەم وەرزەدا دەگاتە 7 هەزار مێگاوات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ