رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی 23ـی ئەم مانگە عومەر فەقێ لە هەولێر دەستگیرکرا و ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، "بە کەفالەت ئازادکرام"
رۆژی سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، عومەر مەحموود فەقێ، بانگخواز و چالاکڤان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رۆژی یەکشەممە خۆم و دوو پارێزەرم چووین بۆ بنکەی پۆلیسی کوردستان لە هەولێر، داوایان کرد رابگیرێم لە بنکەی پۆلیس، منیش رازیبووم و هەرچییان گوت جێبەجێم کرد."
لە سەرەتای ئەم مانگە، عومەر مەحموود فەقێ، بانگخواز و چالاکڤان لە هەڤپەیڤینێکدا نموونە بە سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق هێنایەوە و لە بەشێکی قسەکانی دا گوتی: "گۆڕی پڕ نوور بێت." ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە چالاکڤان، رۆژنامەنووس و هاونیشتمانییانی لێکەوتەوە و لە داواکاری گشتی سکاڵایان لەسەر کرد.
18ـی ئەم مانگە دادگەی کەلار بڕیاری دەستگیركردنی بۆ عومەر فەقێ دەرکرد. یەکشەممەی ئەم هەفتەیە دەستگیرکرا. عومەر فەقێ گوتی، "هەر یەکەم رۆژ مافم هەبوو بەکەفالەت ئازاد بکرێم، بەڵام من گوتم مادەم دادگە ئەم بڕیارەی داوە، قبووڵمە."
عومەر فەقێ باسی لەوەش کرد، "کەیسەکەم دانەخراوە و هێشتا هەنگاوی ماوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ