وەزیری کاری عێراق: کار دەکەین بۆ کاراکردنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی گشتی

25-02-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتەکەمان کاردەکات بۆ ئەوەی ئەم ساڵ یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی گشتیی کارا بکرێتەوە. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چاوەڕێی پەسندکردنی ئەو خشتانە دەکەین کە وەزارەتی دارایی، وەزارەتی پلاندانان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانیان ناردووە لەپێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزارەتەکەمان لە چوارچێوەی کارنامەی حکومیدا."
 
ئەحمەد ئەسەدی راشیگەیاند: "ساڵی 2024، دەبێتە ساڵی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی. وەزارەتەکەمان کاردەکات بۆ ئەوەی ئەم ساڵ یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی گشتیی کارا بکرێتەوە کە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە. لە رێگەی ئەمەشەوە لیژنەکانی پشکنین کارا دەکرێنەوە بۆ ئەوەی پشکنین لە سەرجەم کۆمپانیا و کارگەکان و کەرتەکانی وەبەرهێنان و پرۆژە گەورە و بچووکەکان بکەن."
 
باسی لەوەشکرد، بە کاراکردنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی، یاسای کارکردنی عێراقی بۆ هێزی کاری بیانی 50٪-50٪ جێبەجێ دەکرێت. 
 
سەبارەت بە پلانی وەزارەتەکەی لە بودجەی 2024دا، ئەحمەد ئەسەدی ئاماژەی بەوەدا کە لە چاوەڕێی وەزارەتی داراییدان و پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشهاتێک هەبێت. 
 
لە ئایاری پار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی و خانەنشینی کرێکاران لە کەرتی تایبەت پەسند کرد. حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی، ئەم یاسایە بە کۆڵەگەیەکی سەرەکیی لە چوارچێوەی چاکسازییە ئابوورییەکانی کارنامەی حکومەتەکەی ناونا. 
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی نزای نیشتمانی

سەرۆک بارزانی: جەوهەری دین، ئەخلاقە

سەرۆک بارزانی لە 'رۆژی نزای نیشتمانی' گوتارێکی پێشکێش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "جەوهەری دین، ئەخلاقە." ئەوەیشی خستەڕوو، "یەکدی قبووڵکردن بەشێکی سەرەکیی بیروباوەڕی ئێمەیە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئایەتی خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا."