سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سنە: 650 خوێندکاری بیانی لە زانکۆکەمان دەخوێنن

25-02-2024
فواد حەقیقی
نیشانەکردن زانکۆی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سنە دەڵێت، 650 خوێندکاری بیانی کە زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن لەو زانکۆیەدا دەخوێنن و ئاماژە بەوەش دەکات، پلانیان هەیە خوێندکار لە وڵاتی زیاترەوە وەربگرن.
 
حامد قادرزادە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم زانکۆکە بۆ وەرگرتنی خوێندکاری زیاتر گوتی، "کۆمەڵێک کێشە و سنوورداریەتی هەن"، بەڵام دەبێت زانکۆ پلانی ستراتیژیی هەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە، پلانەکان نوێ بکرێنەوە. 
 
پێشتر ژمارەی ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆی کوردستان لە سنە دەیانخوێند زیاتر بوو. رەحمەت سادقی، سەرۆکی پێشووی زانکۆی کوردستان رۆژی 26.04.2022 گوتی، 800 خوێندکاری بیانی لەو زانکۆیەدا دەخوێنن و خەڵکی وڵاتانی وەک عێراق، سووریا، ئەفغانستان، ئەندۆنیزیا، نایجیریا و وڵاتانی دیکەن.
 
زانکۆی کوردستان ساڵی 1974 وەک ناوەندێکی فێرکاری باڵا دامەزرا و دواتر بوو بە بەشێک لە زانکۆی رازی کرماشان، بەڵام ساڵی 1991 وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ بە فەرمی ناساندی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.