رووداو دیجیتاڵ
سوهەیلا قازی، کچی پێشەوا قازی محەممەد لە شاری بۆنی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
سوهەیلا قازی محەممەد لە 11-07-1941 لە شاری مهاباد لەدایکبووە و شەوی 24-02-2023، لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەو منداڵی پێنجەمی پێشەوا قازی محەممەد بوو.
سوهەیلا قازی شەش خوشک و برایەکی هەبوو؛ براکەی بە ناوی عەلی قازی لە 11-07-2022، کۆچی دواییکرد.
پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆککۆماری کۆماری کوردستان بوو کە ساڵی 1945 دامەزرا و تەمەنی 11 مانگ بوو؛ پێشەوا قازی لە مەیدانی چوارچرا لە شاری مهاباد لەسێدارە درا.
خێزانی پێشەوا قازی محەممەد دوای لەسێدارەدرانی پێشەوا چوونە تاران؛ ئەو کات سوهەیلا قازی تەمەنی 17 ساڵان بوو.
سوهەیلا قازی دەڵێت: "بەهۆی گوشارەکانی دەزگای هەواڵگریی دەسەڵاتی پاشایەتیی ئێرانەوە چووینە تاران. ئەوە بە پێچەوانەی ویستی خۆمان بوو و وەک دوورخرانەوەمان بوو."
سوهەیلا قازی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران چووە ئەڵمانیا و سێ کوڕی هەیە. سوهەیلا قازی حەزی لە وێنەکێشان بوو و زیاتر وێنەی سرووشتی دەکێشا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ