رۆب باینۆن: کارەکانی دووسێت لە ئەفغانستان هۆکاری هەڵبژاردنین بۆ خەڵاتی شیفا گەردی
رووداو دیجیتاڵ
رۆب باینۆن، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی، لەبارەی لیس دووسێت، براوەی خەڵاتی ئەمساڵی شیفا گەردی دەڵێت، خانمە پەیامنێرێکی زۆر لێهاتووە کە لە چەند دەیەی رابردوودا رووماڵی چەندین ناوچەی مەترسیداری نێو ململانێکانی کردووە لە جیهاندا، بەتایبەتی لە ئەفغانستان.
لەبارەی دابەشکردنی خەڵاتەکەش کە ساڵانە دەدرێتە رۆژنامەڤانێکی ژنی سەرکەوتوو، دەڵێت: بێگومان، هۆکاری بەخشینی خەڵاتی شیفا گەردی لەیاددا هێشتنەوەی میراتی کەسێکە کە چیرۆکی مرۆیی نێو ململانێکانی بەزیندوویی خستە بەردەم بینەرانی رووداو.
ئەمساڵ دادوەران لیس دووسێت، پەیامنێری بی بی سی ـیان هەڵبژارد بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە. رۆب ئاماژەی بەوە کرد، دووسێت "خانمە پەیامنێرێکی زۆر لێهاتووە کە لە چەند دەیەی رابردوودا رووماڵی چەندین ناوچەی مەترسیداری نێو ململانێکانی کردووە لە جیهاندا، بەڵام رەنگە ئەو خانمە بەزۆری بەهۆی کارەکانی لە ئەفغانستان ناسرابێت کە یەکێکە لە سەختترین ناوچەکانی جیهان نەک تەنیا بۆ رووماڵکردن، بەڵکو بۆ ژیانیش تێیدا."
لیس بە گوتەی ئەو دادوەرە، "هەمیشە چاوی لەسەر رەهەندی مرۆیی وڵاتێکی کارەساتباربووە. رەوشی خێزان، ژنان و منداڵان و هەموو دەردەسەرییەکانی نێو ململانێ گەورەکان و قاتوقڕی نیشانداوە. هەندێک لە کارەکانی لەکاتی گەڕانەوەی تاڵیبان تابڵێی ناوازە بوون. ئەوەش هۆکاری سەرەکیی هەڵبژاردنیەتی لەلایەن دادوەرانەوە."
دەقی قسەکانی رۆب باینۆن، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی
ئەمساڵ دادوەران لیس دووسێت، پەیامنێری بیبیسییان هەڵبژارد بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە. خانمە پەیامنێرێکی زۆر لێهاتووە کە لە چەند دەیەی رابردوودا رووماڵی چەندین ناوچەی مەترسیداری نێو ململانێکانی کردووە لە جیهاندا، بەڵام رەنگە ئەو خانمە بەزۆری بەهۆی کارەکانی لە ئەفغانستان ناسرابێت کە یەکێکە لە سەختترین ناوچەکانی جیهان نەک تەنیا بۆ رووماڵکردن، بەڵکو بۆ ژیانیش تێیدا.
لیس هەمیشە چاوی لەسەر رەهەندی مرۆیی وڵاتێکی کارەساتباربووە. رەوشی خێزان، ژنان و منداڵان و هەموو دەردەسەرییەکانی نێو ململانێ گەورەکان و قاتوقڕی نیشانداوە. هەندێک لە کارەکانی لەکاتی گەڕانەوەی تاڵیبان تابڵێی ناوازە بوون. ئەوەش هۆکاری سەرەکی هەڵبژاردنیەتی لەلایەن دادوەرانەوە.
بێگومان، هۆکاری بەخشینی خەڵاتی شیفا گەردی لەیادداهێشتنەوەی میراتی کەسێکە کە چیرۆکی مرۆیی نێو ململانێکانی بەزیندوویی خستە بەردەم بینەرانی رووداو. خودی شیفا هەمیشە توانای هەبوو لایەنی مرۆیی ململانێ ببینێت و رەنگە ویستبێتیشی تیرۆژێک یان ئومێدێک لەنێو پشێوی و وێرانەی شەڕدا بدۆزێتەوە.
کەواتە لیس بەدڵنیاییەوە بەربژێرێکی پڕبەپێستی ئەم خەڵاتەیە و، پەیامنێرێکی پڕسۆز و مرۆڤدۆستە. بی بی سیش شانازی پێوە دەکات. رووداویش شانازی دەکات کە لیس ئەم خەڵاتەی قبووڵکردووە. هیوادارین لە داهاتووێکی نە زۆر دووردا لێرە چاومان پێی بکەوێت.