چوارەم خەڵاتی شیفا گەردی بەخشرایە لیس دووسێت، پەیامنێری بی بی سی
رووداو دیجیتاڵ
كۆمیتەی خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی بڕیاریدا بۆ خەڵاتی چوارەمی شیفا گەردی لیس دووسێت، رۆژنامەڤانی کەنەدی هەڵبژێرێت کە لە تەلەڤزیۆنی بی بی سی ـی بەریتانی کاردەکات.
کۆمیتەکە لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هەڵبژاردنی ئەو ژنە رۆژنامەڤانە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە دەڵێت، "ئەمساڵ كۆمیتەكەمان رۆژنامەڤانێكی ژنی لە تەلەڤزیۆنی بی بی سی هەڵبژاردووە كە چەندین ساڵە رەنجێكی زۆری كێشاوە لەپێناو ئاشكراكردنی راستییەكان و گەیاندنی زانیارییەكان. ئەو بەدرێژایی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ساڵی رابردوو و ئەمساڵ چیرۆكە مرۆییەكانی خەڵكی ئەفغانستانی دەگواستەوە، ئێستاش رووماڵی شەڕی رووسیا و ئۆكراینا دەكات."
شیفا گەردی، پێشكێشكاری تۆڕی میدیایی رووداو، رۆژی 25ـی شوباتی 2017 لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك بۆ بەرنامەكەی (فۆكەس موسڵ) سەبارەت شوێنی كۆمەڵكوژییەكی داعش لە شاری موسڵ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی داعش دا گیانی لەدەستدا.
لە راگەیێندراوی کۆمیتەکەدا هاتووە، ئەمساڵ بەهۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی ئەفغانستان و دواتریش گەورەتربوونی كێشەی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و، سەرئەنجام هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان هەردوولادا، براوەی خەڵاتی شیفا گەردی و زۆربەی ئەو رۆژنامەڤانانەی دەبووایە بەشداربن لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی چوارەمی شیفا گەردی دا، نەیانتوانی بەشداریی لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكەدا بكەن، بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە رووماڵ و كاری میدیاییانەوە. جگە لە بەردەوامبوونی هەندێك لە رێوشوێنەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆڤید 19. بۆیەش كۆمیتەی خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی، ئەمساڵیش رێوڕەسمەكە بەشێوەی ئۆنلاین و پەخشی تەلەڤزیۆنیی بەڕێوەدەبات.
خەڵاتی جیهانیی شیفا گەردی، بۆ رێزگرتن لە كار و گیانی شیفای گەردی و، وەك پێزانینێك بۆ كار و ماندووبوونی رۆژنامەڤانانی ژن، ساڵانە دەدرێتە رۆژنامەڤانێكی ژن كە لە دۆخێكی سەختدا زانیارییەكانی ئاشكراكردبێت و چیرۆكە مرۆییەكانی گەیاندبێتە جیهان. تائێستا لەو روانگەیەوە لە ساڵانی رابردوودا خەڵاتی شیفا گەردی دراوەتە، جینان موسا لە تەلەڤزیۆنی ئەلئان (2019)، ئەروا دەیمن لە تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێن (2020)، ئەلێكس كرۆوفۆرد لە تەلەڤزیۆنی سكای نیوزی بەریتانی.
دەقی راگەیێندراوی کۆمیتەی خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی
بەداخەوە ساڵی رابردوو 2021 ساڵێكی دیكەی خوێناوی بوو بۆ رۆژنامەڤانان لە جیهان دا، بەپێی روانگەی چاودێریكردنی كوشتنی رۆژنامەڤانانی سەر بە رێكخراوی یونسكۆ، لە ساڵی رابردوودا 55 رۆژنامەڤان لە جیهان دا كوژراون، كە زۆربەیان لەو وڵاتانە كوژراون كە شەڕیان تێدا نەبووە، ئەوەش نیشانەیەكی زۆر مەترسیدارە لەوەی رۆژنامەڤانان لە دۆخێكی زۆر سەخت دا كار بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان و گەیاندنی زانیارییەكان دەكەن.
ئەمساڵ بەهۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی ئەفغانستان و دواتریش گەورەتربوونی كێشەی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و، سەرئەنجام هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان هەردوولادا، براوەی خەڵاتی شیفا گەردی و زۆربەی ئەو رۆژنامەڤانانەی دەبووایە بەشداربن لەرێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی چوارەمی شیفا گەردی دا، نەیانتوانی بەشداریی لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكەدا بكەن، بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە رووماڵ و كاری میدیاییانەوە. جگە لە بەردەوامبوونی هەندێك لە رێوشوێنەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆڤید 19. بۆیەش كۆمیتەی خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی، ئەمساڵیش رێوڕەسمەكە بەشێوەی ئۆنلاین و پەخشی تەلەڤزیۆنیی بەڕێوەدەبات.
خەڵاتی جیهانیی شیفا گەردی، بۆ رێزگرتن لە كار و گیانی شیفای گەردی و، وەك پێزانینێك بۆ كار و ماندووبوونی رۆژنامەڤانانی ژن، ساڵانە دەدرێتە رۆژنامەڤانێكی ژن كە لە دۆخێكی سەختدا زانیارییەكانی ئاشكراكردبێت و چیرۆكە مرۆییەكانی گەیاندبێتە جیهان. تائێستا لەو روانگەیەوە لە ساڵانی رابردوودا خەڵاتی شیفا گەردی دراوەتە، جینان موسا لە تەلەڤزیۆنی ئەلئان (2019)، ئەروا دایمۆن لە تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێن (2020)، ئەلێكس كرۆوفۆرد لە تەلەڤزیۆنی سكای نیوزی بەریتانی.
ئەمساڵ كۆمیتەكەمان رۆژنامەڤانێكی ژنی لە تەلەڤزیۆنی بی بی سی هەڵبژاردووە كە چەندین ساڵە رەنجێكی زۆری كێشاوە لەپێناو ئاشكراكردنی راستییەكان و گەیاندنی زانیارییەكان. ئەو بەدرێژایی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ساڵی رابردوو و ئەمساڵ چیرۆكە مرۆییەكانی خەڵكی ئەفغانستانی دەگواستەوە، ئێستاش رووماڵی شەڕی رووسیا و ئۆكراینا دەكات. كۆمیتەكەمان لەبەرئەوە بڕیاریدا (لیس دووسێت) هەڵبژێرێت وەك براوەی خەڵاتی چوارەمی شیفا گەردی.
شیفا گەردی، پێشكێشكاری تۆڕی میدیایی رووداو، رۆژی 25ی شوباتی 2017 لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك بۆ بەرنامەكەی (فۆكەس موسڵ) سەبارەت شوێنی كۆمەڵكوژییەكی داعش لە شاری موسڵ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی داعش دا گیانی لەدەستدا.
*كۆمیتەی خەڵاتی ساڵانەی شیفا گەردی *
25ی شوباتی 2022
لیس دووسێت: ئەگەر کەسانێک هەبن لە گرنگی رۆژنامەڤانیی سەربەخۆ تێبگەن، ئەوانە کوردن
لیس دووسێت: ئەگەر کەسانێک هەبن لە گرنگی رۆژنامەڤانیی سەربەخۆ تێبگەن، ئەوانە کوردن
لیس دووسێت لە پەیامێکدا بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتەکەوە رایگەیاند، "لەکاتێکدا خۆزگەدەخوازم ئەمڕۆ لە هەولێربام، پێشموایە ئەگەر شیفا لەژیاندا مابا، کە خۆزگەی هەموومانە، ئەوە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوکارەکانی لێرە دەبوو، نەک تەنیا لە کیێڤ بەڵکو نزیکدەبووەوە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا. بە هەمان شێوە کە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ بوو لە موسڵ لەو رۆژە مەرگبارەی ساڵی 2017دا."
دووسێت دەڵێت، "ئەگەر کەسانێک هەبن لە ئازار و سەختیی ژیان لەنێو شەڕ تێبگەن، ئەوە خەڵکی عێراق و کوردستانن. ئەگەر کەسانێک هەبن لەنێو شەڕێکی نەبڕاوەدا بژین و بە دراوسێی زلهێز دەورەدرابن و لە گرنگی رۆژنامەڤانیی سەربەخۆ تێبگەن، ئەوە خەڵکی کوردن."
ئەو رۆژنامەڤانە گوتیشی کە "بەڵێنتان پێدەدەم بەمزوانە لە هەولێر دەبم. لەگەڵ هاوکارانم لە رووداو، کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی کاری رۆژنامەڤانیی سەربەخۆ، بەڵام بۆ ئێستا سوپاسی نەبڕاوەم دەنێرم بۆ بەخشینی ئەو شەرەفە بە من و پێزانیتان، لە م رۆژەدا کە لە زۆر رووەوە رۆژێکی مێژووییە و، شیفا گەردی دەهێنێتەوە نێو مێشکم و نێو دڵم."

دەقی پەیامەکەی لیس دووسێت
سڵاو لە کیێڤی پایتەختی پڕ شەڕی ئۆکرایناوە. سوپاستان دەکەم و داوای لێبوردنیش دەکەم کە ئەمڕۆ ناتوانم لە هەولێر بم. ناتوانم بەشداربم لە مەراسیمەکە. کە هەموو ساڵێک رێکدەخرێت بۆ لە یادداهێشتنەوەی رۆژنامەڤانی ئازا و میهرەبان و بەتوانا شیفا گەردی. هەروەها هاوکارەکەی یونس مستەفا کە بەداخەوە ئەویش برینداربوو، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 2017.
لەکاتێکدا خۆزگەدەخوازم ئەمڕۆ لە هەولێربام، پێشموایە ئەگەر شیفا لەژیاندا مابا، کە خۆزگەی هەموومانە، ئەوە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوکارەکانی لێرە دەبوو، نەک تەنیا لە کیێڤ بەڵکو نزیکدەبووەوە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا. بە هەمان شێوە کە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ بوو لە موسڵ لەو رۆژە مەرگبارەی ساڵی 2017دا.
ئەگەر کەسانێک هەبن لە ئازار و سەختی ژیان لەنێو شەڕ تێبگەن، ئەوە خەڵکی عێراق و کوردستانن. ئەگەر کەسانێک هەبن لەنێو شەڕێکی نەبڕاوەدا بژین و بە دراوسێی زلهێز دەورەدرابن و لە گرنگی رۆژنامەڤانیی سەربەخۆ تێبگەن، ئەوە خەڵکی کوردن.
بەڵێنتان پێدەدەم بەمزوانە لە هەولێر دەبم. لەگەڵ هاوکارانم لە رووداو، کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی کاری رۆژنامەڤانیی سەربەخۆ. بەڵام بۆ ئێستا سوپاسی نەبڕاوەم دەنێرم بۆ بەخشینی ئەو شەڕەفە بە من و پێزانیتان، لە م رۆژەدا کە لە زۆر رووەوە رۆژێکی مێژووییە و، شیفا گەردی دەهێنێتەوە نێو مێشکم و نێو دڵم.

ئەم زانیارییانە لەبارەی لیس دووسێت بزانە:
رۆژنامەڤانێکی تەمەن 63 ساڵیی کەنەدییە و یەکێكە لە رۆژنامەڤانە سەرەکییەکانی کەناڵی بی بی سی بەریتانی؛ ئەو بەکارە مەیدانییەکانی ناسراوە. رووماڵکردنی بەرەکانی شەڕ لە هێڵەکانی پێشەوەیان، یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەو ژنە رۆژنامەڤانە.
دووسێت لە ساڵی 1983ـوە سەرقاڵی کاری رۆژنامەڤانییە و لە نزیکەی 40 ساڵی رابردوودا، رووماڵی مەیدانی بۆ دەیان قەیرانی سیاسی و سەربازی لە سەرانسەری جیهان کردووە. بەتایبەتی لە ساڵی 1999وە کە تێیدا دووسێت بووە بەشێك لە تیمی پێشکێشکارانی بی بی سی و دەستی بە رووماڵە مەیدانییەکانی جیهان کرد.
قەیرانی سووریا، یەکێکە لە وێستگە سەرەکییەکانی دووسێت، ئەو بە یەکێك لە سەرچاوە میدیاییە سەرەکییەکانی گواستنەوەی هەواڵ دادەنرا؛ دووسێت بە ئێلەکی رۆژنامەڤانییەکەیەوە لە ناوچەکانی پێکدادانی تووند و خوێناوی سوپای سووریا دژ بە گرووپە چەکدارەکان، دیمەن و زانیارییەکانی دەگواستەوە.
بەدرێژایی چوار دەیە، دووسێت هەواڵە گرنگەکانی ناوچەی ئاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکوور و رۆژئاوای ئەفریقیای گواستووەتەوە و رۆڵێكی سەرەکی گێڕاوە لە رووماڵکردنی رووداوەکانی بەهاری عەرەبی لە ساڵی 2011. راپۆرت و رووماڵی راستەوخۆ لە وڵاتانی میسر، تونس و لیبیای کردووە.
گەیاندنی ئازاری مرۆڤەکانیش بەشێکە لە کارە پیشەییەکەی بووە. لەسەر بوێری لە رووماڵکردنی مەیدانەکانی شەڕ، چەندین خەڵاتی وەرگرتووە و وەک میوانی شانازی، لە خەڵاتکردنی رۆژنامەڤانەکانی مەیدانەکانی شەڕ، بەشداری کردووە.
لە پاڵ ئەزموونە مەیدانییەکانی، دووسێت بە یەکێک لە رۆژنامەڤانە سەرکەوتووەکانی جیهان دادەنرێت لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ کەسایەتییە دیار و ناودارەکانی جیهان.