دیوانی پەرلەمانی کوردستان: درێژەدان بە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بە رێککەوتنی سیاسی دەبێت

25-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان وازی لە پۆستەکەی هێنا و جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان دەڵێت، "سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە و کاتێک دیاری دەکەن بۆ درێژەدان بە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان."
 
رۆژی 22-01-2025 محەممەد سلێمان، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانی کوردستان کە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو، داوای کۆبوونەوەی ئەندامانی پەرلەمانی کرد تاوەکو سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن و لیژنەکانی پەرلەمان پێکبهێندرێن، بەڵام دانیشتنەکە نەکرا و خۆی دەستی لەکار کێشایەوە.
 
رۆژی شەممە 25ی کانوونی دووەمی 2025 هیوا نەسرەدین، جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە، دیاریکردنی کاتی درێژەدان بە دانیشتنی یەکەم پێویستی بە رێککەوتنی سیاسیی لایەنەکانە."
 
جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "بۆ درێژەدان بە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان، هەموو سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە و لەسەر کاتێک رێکدەکەون."
 
محەممەد سلێمان بە تەمەنترین ئەندام پەرلەمانە و لەدایکبووی ساڵی 1948ـە. هیوا نەسرەدین دەڵێت: "دووەم بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمانی کوردستان بریتییە لە ئازاد محەممەد لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەدایکبووی ساڵی 1960ـە و ئەگەر ئامادەبێت لە دانیشتنی داهاتوودا دەبێتە سەرۆکی کاتی."
 
رۆژی 02-12-2024 بەربژێرانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد و یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی محەممەد سلێمان بەڕێوەچوو.
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کورسی بەدەستهێنا کە 39 کورسی بوو؛ دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی و نەوەی نوێ 15 کورسییان بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە