رووداو دیجیتاڵ
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە گواستنەوەی گازی (LPG) لە وێستگەی گازی کۆرمۆر، 700 مێگاوات کارەبا کەم دەکات. بەڵام ئێستا بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.
رۆژی شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە دوای ئەوەی بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی گازی (LPG) لە وێستگەی گازی کۆرمۆر گرفت دروستبوو، بەهۆیەوە کۆمپانیای (داناگاز ) ناچار بوو بە دابەزاندنی 100 ملیۆن پێ سێ جا."
وەزارەتی کارەبا گوتی: بەهۆی ئەم کێشەییەوە 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا دابەزیبوو، بەڵام لە ئێستادا بارودۆخەکە ئاسایی بووەوە."
هەر لە راگەیێندراوەکدا هاتووە، "لە ئێستا بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو گەیشتەوە 3700 مێگاوات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ