میدیای نزیک لە حکومەتی تورکیا ڤیدیۆی بۆردوومانی خانوویەکی گوندی شلین لە زاخۆ بڵاودەکاتەوە

25-01-2025
غەریب مەجید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیایەکی نزیک لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) ڤیدیۆی بۆردوومانکردنی خانووی گوندێکی سنووری قەزای باتیفای بڵاوکردەوە و دەڵێت "تۆڵەی شەهید ئوفوک ئاکنجیمان کردەوە."
 
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی 1ـی 2025، رەمەزان شلینی، موختاری گوندی شلین بە رووداوی گوت: "رۆژی هەینی، دوای ئەو شەڕەی لەنێوان پاسەوانی سنووری عێراق و پەکەکە روویدا، کاژێر 16:00ـی هەمان رۆژ، فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا، بە مووشەک خانوویێکی خاپوور کرد."
 
رۆژی هەینی، 24ـی کانوونی دووەمی 2025، لەنێوان گوندەکانی سۆریا و شلین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو ئەندامی پاسەوانی سنووری عێراق کوژران. هاوکات لە هەمان رۆژدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پەکەکەی لە سنووری ناحیەی باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راگەیاند، کە وەکو وەزارەتەکە دەڵێت، "رێگرییان لە چالاکیی هێزەکانمان بۆ پشکنین و تووندوتۆڵکردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە کردووە."
 
بە گوتەی موختاری گوندی شیلان، گوندنشینێک بە ناوی محەممەد شەریف زوبێر، لەو خانووەدا دەژیا؛ بەڵام بەهۆی شەڕ و ئالۆزییەکانی تورکیا و پەکەکە لە ناوچەکەدا، لە باتیفا دەژیت.

 

 
 
میدیاکەی نزیک لە ئاکپارتی دەڵێت، "کەمتر لە 48 کاژێر تۆڵەی شەهید ئوفوک ئاکنجیمان کردەوە؛ دوو گەریلامان لەنێو خانووەکە کوشت."
 
لە بەرامبەردا میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا لەگەڵ هێرشەکانی بۆ سەر گەریلا لە سنووری باتیفا، بۆردوومانی خاڵێکی پاسەوانی سنووری عێراقی لە گوندی شیلانی سەر بە شارەکە کردووە و لە ئەنجامدا ئەو دوو ئەندامەی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بازاڕەکە دوای سووتانی.

جێگری پارێزگاری سلێمانی: دووشەممە زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکانیان وەردەگرن. گوتیشی، دووکانەکان لە پاشماوەی ئاگرکەوتنەوەکە پاککراونەتەوە.