رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە گواستنەوەی گازی (LPG) لە وێستگەی گازی کۆرمۆر، 700 مێگاوات کارەبا کەم دەکات.
رۆژی شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی گازی (LPG) لە وێستگەی گازی کۆرمۆر و بەوەش کۆمپانیای (دانەگاز ) ناچار بووە بە دابەزاندنی 100 مەقمق گاز."
وەزارەتی کارەبا دەڵێت: " 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات."
هەر لە راگەیێندراوەکدا هاتووە: "وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی هەرچی زووتری کێشەکە و ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا."
17-1-2025یش وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "بۆ 10 کاژێر پەستانی گاز کەمبووەتەوە و 750 مێگاوات کارەبا بەهۆیەوە کەمبووەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ