لە سنە زیندانییەکی سیاسی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

25-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دیوانی باڵای دادوەریی ئێران حوکمی سێدارەی یوسف ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی کوردی پەسندکرد و  پێی راگەیاند. هەروەها ئەگەری لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی دیکەی کورد هەیە.
 
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، یوسف ئەحمەدی، خەڵکی بانە، 3 ساڵ و 4 مانگە لە زیندانی سنەیە. لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە سزای لەسێدارەدانی بەسەریدا سەپاندووە و لقی 39ی دیوانی باڵای دادوەریی ئێرانیش سزاکەی پەسند کردووە.
 
یوسف ئەحمەدی تۆمەتی بەغی (شەڕی چەکدارانە دژی دەسەڵات)ی دراوەتە پاڵ. هاوکات سێ زیندانیی سیاسی دیکەی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی محەممەد کەریمی، باست کەریمی و محەممەد فەیزی بە گشتی سزای 65 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە. ئەوان تۆمەتی "هاوکاری لە بەغی"یان بەسەردا سەپێنراوە.
 
ئەو چوار هاونیشتمانییە بەهاری ساڵی 2020 هاوکات لەگەڵ شەپۆلێکی دەستگیرکردنی خەڵک لە شاری بانە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیر کران.
 
بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ زیندانی ئەمنیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێنراوە، ئەگەری بەڕێوەچوونی حوکمەکانیان لە ئارادایە.
 
ئەو سێ کەسە لەگەڵ چوار کەسی دیکە ساڵی 2009 بە تۆمەتی کوشتنی مەلا عەبدولڕەحیم تینا، گوتارخوێنی مزگەوتی خولەفای راشدینی مەهاباد، دەستگیرکران، کە پاییزی ساڵی 2008 کوژرابوو.
 
رۆژی 23.01.2024 سزای سێدارەی فەرهاد سەلیمی، یەکێک لەو دەستگیرکراوانە بەڕێوەچوو، پێشتریش 3 کەسی دیکەیان لە سێدارە دراون.
 
ئەیوب کەریمی، کە بە تۆمەتی کوشتنی مەلاکەی مهاباد دەستگیرکرابوو، بەر لە لەسێدارەدانی لە نامەیەکدا گوتبووی، "لەبەر ئەشکەنجە و هەڕەشەکردن لە کەسوکارم، ناچاریان کردم دان بە شتێکدا بنێم، کە هیچ ئاگام لێ نەبوو".
 
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی چەند رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، مەترسی لەسێدارەدانی سێ کەسی دیکەشیان هەیە.
 
ئەنوەر خزری، خەسرەو بەسارەت و کامەران شێخە ئێستا لە زیندانی قزلحەساری شاری کەرەجن و بەپێی هەواڵی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئەگەری بەڕێوەچوونی حوکمەکانیان، مانیان لە خواردن گرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەسروڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر

کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر: 20 هاووڵاتیمان لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ئازاد کران

سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت، دوای هەوڵ و بەدواداچوونیان و رەزامەندیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، 20 زیندانیکراوی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان ئازاد کران. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان دەڵێت، 13یان حوکم درابوون