هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ

25-01-2024
هێمن بابان رەحیم
ساتی هێرشکردنە سەر کێڵگەکە. وێنەکە تایبەت بۆ رووداو نێردراوە
ساتی هێرشکردنە سەر کێڵگەکە. وێنەکە تایبەت بۆ رووداو نێردراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ     

 

هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ. 
 
بەپێی سەرچاوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو کە بەشێکیان لەنێو کێڵگەی کۆرمۆرمن، نزیک کاژێر 10:45ـی شەوی پێنجشەممە، هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ. 
 
سەرچاوەیەک لە کێڵگەکەوە بە رووداوی گوت، بەهۆی هێرشەکەوە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی گڕیگرت. 
 
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا هێرشەکە بە مووشەک کراوە یان درۆن، سەرچاوەیەکی باڵا لە سنوورەکە بە رووداوی گوت، هێشتا نازانرێت بە چی کراوە و ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کەسێک بریندار نەبووە و رەوشی کرێکارەکان و ئەو کەسانەی دیکەش لەوێ بوون باشە.
 
دوای هێرشەکە، ئەمبوڵانس و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. 
 
کۆرمۆر یەکێکە لە گوندەکانی شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی گازی تێدا دەکەن. کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت گاز.
 
پڕۆژەی گازی کوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا، کاتێک دانەگاز و نەوتی هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بە قەبڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەردوو وێستگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان.
 
دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر پڕۆژەکە و لە تشرینی یەکەمی 2008 بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکرد لە وێستگەیەک کە تازە دروستکرابوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."