بوومەلەرزەیەک لە مەلەتێ ـی باکووری کوردستان روویدا

25-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەلەتێ لە باکووری کوردستان روویدا. 
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو - ئافاد، رایگەیاند، کاژێر 16:04 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.2 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی بەتاڵگازی سەر بە پارێزگای مەلەتێ روویدا. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 13.93 کم تۆمارکرا. تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی زیانی گیانی و مادی رانەگەیێندراوە. 
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی شوبات تاوەکو ئێستا 44 هەزار و 369 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 78یان 5 پلە بووە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە