لە جۆلەمێرگ تەرمی ژنێک بەسەربڕاوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە


رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، ژنێک کە دایکی دوو منداڵە لە ماڵەکەی خۆیدا بەسەربڕاوی دۆزرایەوە.
 
رووداوەکە درەنگی شەوی رابرادوو لە شوقەیەکدا لە شەقامی "کایاجان" لە گەڕەکی "بوڵاک" روویداوە و تەرمی ژنێک بە ناوی "م. ج." لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە کە بە چەقۆ لە ملی دراوە.
 
دوای گیانلەدەستدانی گوماناویی ئەو ژنە، تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. کەسوکاری ژنەکەش چوونە شەقامی "کایاجان" و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد.
 
تەرمی "م. ج." بۆ پشکنین گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی جۆلەمێرگ و دوای کۆتاییهاتنی رێکارەکان، لە گۆڕستانی "سەرێ سۆلان" بە خاک دەسپێردرێت.