رووداو دیجیتاڵ
ئێران گەمارۆی بەسەر 35 بەرپرسی ئێستا و پێشوو و دامەزراوەی یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیادا سەپاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، وەکو کاردانەوە بەرامبەر بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر بەرپرس و دامەزراوەکانی ئێران لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا، تاران گەمارۆ دەخاتە سەر ژمارەیەک بەرپرس و دامەزراوەی ئەوروپایی.
رادیۆ جی فەرەنسا، گرووپی دۆستایەتیی ئیسرائیل لە پەرلەمانی ئەوروپا، سەرۆکی شارەوانیی پاریس، ئۆلیڤەر کلێین، وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری نیشتەجێکردنی فەرەنسا، شەش پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپا، سەرنووسەری گۆڤاری شارلی ئیبدۆ، سەرۆکی ناوەندی ئاسایشی ئینتەرنێتیی سوپای ئەڵمانیا، داواکاری گشتیی بەریتانیا، سەرۆکئەرکانی سوپای بەریتانیا، بەڕێوەبەری گشتیی گرتووخانەکانی بەریتانیا و سەرۆکی بەشی دژە تیرۆری ئەو وڵاتە لەنێو ئەو کەس و دامەزراوانەدان کە گەمارۆیان خراوەتەسەر.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو کەس و دامەزراوانە بە "پشتیوانی لە تیرۆر و پەرەپێدانی تووندوتیژی لە ئێران" تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، رێگەیان پێنادات بچنە نێو خاکی ئێران، دەست بەسەر ئەژمارە بانکییەکانیان و سامانەکانیاندا دەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ