هەولێر دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، کارمەندێکیان لە کاتی دەوامی فەرمیدا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ (سێشەممە، 24-12-2024) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند "کارمەندێکمان لە کاتی دەوامی فەرمی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا."
رائید ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی کارمەندەکەیانەوە بە رووداوی گوت "رێپێدراومان / لهۆن ئەڵڵاکەرەم حوسێن، تەمەنی 50 ساڵ بوو و خێزاندار بوو."
لهۆن ئەڵڵاکەرەم پۆلیس بووە لە بنکەی پۆلیسی تەوێڵە. رائید ئاکام دەڵێت، پۆلیسەکە کاژێر 06:00ی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ