رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە رووداوی گوت، "لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندی هەڕاوەی سەر بە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لە چەمچەماڵ "خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا".
شەریف رەحیم، جێگری بەرێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ گوتی، رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە. دوو هاونیشتمانییەکە بەر لەوەی بگەیێندرێنە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی گوتەی شەریف رەحیم، یەکێک لە هاونیشتمانییەکان لەدایکبووی ساڵی 1987 و یەکێکی دیکەیان لەدایکبووی 1986ـە.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ دەشڵێت، دوای پشکنینە پزیشکییەکان تەرمەکان رادەستی هۆبەی توێکاری دادپزیشکی چەمچەماڵ کراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، پیاوەکە باوکی چوار منداڵ بووە و کچەکەش ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ