رووداو دیجیتاڵ
بابەشێخی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان لە پەیامێکیدا دەڵێت، پێویستە ئاشتی لە سەرتاسەری جیهاندا بچەسپێت و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوە و مەزهەبەکانی کوردستان و عێراق پتەوتر بکرێت.
شێخ عەلی شێخ ئیلیاس، بابەشێخی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی "حەزرەتی مەسیح" پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برایانی مەسیحیمان لە عێراق، گشت جیهان و کوردستان بەتایبەتی دەکەین، داوا لە بەدیهێنەری مەزن دەکەین، ئەم رۆژە پیرۆزانە بکاتە دەرگەی خێر بۆ گشت مرۆڤایەتی."
بابەشێخی کوردانی ئێزدی لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت، "پێویستە ئاشتی لە سەرتاسەری جیهاندا بچەسپێت و پەیوەندی خۆشەویستی، برایەتی، لێبوردەیی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوە و مەزهەبەکانی کوردستان و عێراق پتەوتر بکرێت."
شەوی 24 لەسەر 25ـی کانوونی یەکەم، جەژنی کریسمسی کریستیانەکانە کە تایبەتە بە ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا. کریستیانەکان لەو رۆژەدا نوێژ و نزادەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ