گەشتوگوزاری زاخۆ: چاوەڕێ دەکەین نزیکەی 150 هەزار کەس سەردانی شارەکە بکەن

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیپان رۆژهەڵاتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵ، شەوانە لە زاخۆ بە ئامادەبوونی هونەرمەندان، کۆنسێرت و چالاکی جیاواز بەڕێوە دەچن. گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت،" چاوەرێ دەکەین 100 بۆ 150 هەزار گەشتیار لە ماوەی 10 شەوی کۆتایی ساڵ سەردانی زاخۆ بکەن".
 
ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ لە زاخۆ، لە 21 ئەم مانگەوە لە کۆرنیشی شارەکە دەستیانپێکردووە و تاوەکو 31 مانگ بەردەوام دەبن. هەر شەوەو هونەرمەندێکی جیاواز کۆنسێرت دەکات.
 
ئەمشەو سێشەممە، 24-12-2024 هونەرمەند ئەیوب عەلی کۆنسێرتی دەبێت.  
 
ئەیووب عەلی بە تۆڕی میدیایی رووداو گوت،" لەگەڵ 10 میوزیکژەن کۆنسێرتێک سازدەکەین و گۆرانییەکان بە زاراوەکانی سۆرانی و کرمانجی دەبن.  زۆربەی ئەو گۆرانییە کرمانجییانەی دەیانڵێین فۆلکلۆرین".
 
ئەیوب عەلی لەبارەی بەرهەمی داهاتووی گوتی،"بەرهەمێکی نیشتمانی و چەند گۆرانییەکی ئەڤینداریم ئامادەکردوون کە نزیکەی 15 گۆرانی دەبن و هەر کات سپۆنسەرم هەبێت، دەست بە تۆمارکردنیان دەکەم".
 
ئەم ساڵ ئامادەکارییەکی باش بۆ پێشوازی سەری ساڵ لە زاخۆ هەیە. دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، ئامادەکاری باشیان کردووە.  
 
تاوەکۆ ئێستا چۆپی فەتاح، دەلیل دیلانار و سەنا بەرزنجی لە زاخۆ کۆنسێرتیان کردووە.  پلانی شەوانی داهاتووش بەم شێوەیەیە:
 
 25-12 شاناز زاهیر
 
 26-12 دیلانار یڵدز و تیپی رۆژ 
 
 27-12 دەشنێ موراد
 
28-12 ئیسلام زاخۆیی و دڵشاد زاخۆیی 
 
29-12 تارا مەمەدۆڤا و ئەلند حازم 
 
30-12 هێلی لۆڤ و رێکێش
 
31-12 عەبدولقەهار زاخۆیی و شەریف ئومەری 
 
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 7 ملیۆن و 279 هەزار و 913 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە؛ زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار سەردانیکار وەکو گەشتیاری نێوخۆیی تۆمارکراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێخ عەلی شێخ ئیلیاس، بابەشێخی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان

بابەشێخی کوردانی ئێزدی پیرۆزبایی کریسمس لە کریستیانەکان دەکات

بابەشێخی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان لە پەیامێکیدا دەڵێت، پێویستە ئاشتی لە سەرتاسەری جیهاندا بچەسپێت و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوە و مەزهەبەکانی کوردستان و عێراق پتەوتر بکرێت.