رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی جەژنی لە دایکبوونی "حەزرەتی مەسیح" پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: "هیوادارم دەستپێکێک بێت بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەمان و هەموو جیهان."
رۆژی سێشەممە، 24-12-2024 بارەگای بارزانی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی کریسمس بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن."
"هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا." بە گوێرەی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن. هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
مسعود بارزانی
24ـی كانوونی یەكەمی 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ