رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی کریسمس و لەدایکبوونی "حەزرەتی عیسای مەسیح" پيرۆزبايى له هاووڵاتييانى کریستیان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جەژنی کریسمس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: "هيوادارم جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌يى بێت، هه‌مووان پشوويه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵێكى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت."
نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دەداتە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: "وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌ری مافه‌كانيان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتوورى فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا."
"كوردستان بێ جياوازى به نيشتمان و لانه‌يه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه." بە گوتەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە جەژنی کریسمس:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى ياد و جه‌ژنه‌كانى كريسمس و له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيحه‌وه (سڵاوى خواى لێ بێت)، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پيرۆزبايى له هاووڵاتييانى ئازيزى مه‌سيحيمان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له ته‌واوى جيهانى مه‌سيحى ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌يى بێت، هه‌مووان پشوويه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵێكى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه هه‌موو هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌ری مافه‌كانيان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتوورى فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا. كوردستان بێ جياوازى به نيشتمان و لانه‌يه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ژن له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/12/24
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ