رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی "حەزرەتی مەسیح" پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، "پێویستە هەموومان پێکەوە زیاتر پەرە بە کولتووری پێکەوەژیان بدەین."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 24-12-2024 پیرۆزبایی جەژنی کریسمسی لە کریستیانەکان کرد و رایگەیاند: "كوردستان هەمیشە نیشتمانی پێکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە."
مەسرور بارزانی جەختی کردووەتەوە کە "پێویستە هەموومان زیاتر پەرە بە کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین."
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیيان بۆ دەخوازم.
كوردستان هەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە هەموومان، زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین.
جەژنی لەدایکبوون پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/12/24
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ