رووداو دیجیتاڵ
لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرما و سۆڵە، پشووی خوێندن راگەیێندرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2023، ئەنجوومەنی پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان و چەولیگ لە باکووری کوردستان، بەهۆی بەفربارین و شەپۆلی سەرما و سۆڵە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تەواوی هەر سێ شارەکەی گرتووەتەوە، پشووی خوێندن بۆ دوو رۆژ راگەیێندرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفربارین و دابەزینی پلەی گەرمای دابوو، بەهۆیەوە لە چەولیگ زیاتر لە 31 سانتیمەتر، ئەردەخان 29 سانتیمەتر و قەرس 38 سانتیمەتر بەفر باریوە و بووەتە هۆی داخستنی رێگەی زیاتر لە 41 گوندی هەر سێ شارەکە.
با بە خێرایی 70-90 کم هەڵدەکات و پلەکانی گەرما لە کاتی شەودا لە قەرس 10 پلەی ژێر سفری سەدی، لە ئەردەخان و چەولیگ 9 پلەی ژێر سفری سەدی تۆمارکردووە.
دەزگای ئافاد-یش بەهۆی بەستنی رێگەکان، هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات بەتایبەتی شوفێرانی بارهەڵگر، نەچنە دەرەوە و رێگە سەرەکییەکان بەکارنەهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ